نوسینگەی لەدایک بوون و مردن لە هەڵەبجە کرایەوە
(0) /
زایەڵە - د، ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوابەدوای هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆ فراوانکردنی دامەزراوەکانی تەندروستی ، بە هەوڵی بنەماڵەی حاجی حمە حمەڕەشید خاڵان و بە گوژمەی ٤٠ هەزار دۆلار نوسینگەی لەدایک بوون و مردن لە ژورێکی بچوکەوە گواسترایەوە بۆ بینایەکی خنجیلانە و تایبەت بە نوسینگەکە وە پێداویستی ئیداری و ئەساسی بیناكەش لەلایەن حاجی عابد هەورامی بە بڕی ١٠ هەزار دۆلار تەرخانكرا.
وتیشی، بە ئامادەبوونی وەزیر و بریکاری وەزیری تەندروستی بە فەرمی کرایەوە،لەناوچوونی مەلەفی هاوڵاتیان لە بۆردۆمانی هەڵەبجە ونەبوونی دۆسیەیەكی بەهێزی تۆمار كردن یەكێك بوو لە كێشە گەورەكانی بەرێوبەرایەتی هەڵەبجە.بە ئومێدی چارەسەری ئەو كێشەیە نوسينگەی لە دایك بوون و مردن لە هەڵەبجە خزمەتی هاوشاریانمان دەكات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: