ناردنی وەرزشوانانی شمشێربازی ئێرانی بۆ کێبەرکێیەکانی"زۆن"ی ئاسیا
(0) /
زایەڵە ـــ پێنج شمشێربازی ئێرانی بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک بەشداری پێشبڕکێیەکانی "زۆن"ی ئاسیا دەکەن و ڕۆژی هەینی دەگەنە ئێمارات.
پێسبڕکێیەکانی "زۆن"ی ئاسیا دواین قۆناخی کێبەرکێیەکانی هەڵبژاردەی ئاسیایە، کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتە جۆراوجۆرەکان لە شاری فوجیرەی ئێمارات بەڕێوەدەچێت.
وڵاتی ئێرانیش 5 وەرزشوانی خۆی وەکوو نوێنەری ئەو لقە وەرزشییە هەم لە بەشی پیاواندا و هەمیش لە بەشی خانماندا و بەمەبەستی وەرگرتنی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس دەنێرت بۆ ئێمارات.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: