دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی مووچه


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ سێ شەممە دادگاکە لەسەر پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە دوو لە سکاڵاکان تایبەتن بە هەرێمی کوردستان، یەکێکیان پەیوەندی بە مووچەى ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانەوە هەیە.
سکاڵای یەکەم لەلایەن  جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر محەمەد شیاع سوودانی تۆمارکراوە و تایبەتە بەناردنی سێ گوژمەی قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لە سکاڵاکەدا داوادەکرێت، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات بە نایاساییبوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەساڵی ٢٠٢٣ بۆ ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار کە بە سێ گوژمەی ٧٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

سکاڵای دووەمی تایبەتە بە پرسی داخستنی کەمپی ئاوارەکان و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق  لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، سکاڵاکە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی رافد ناسر عەبدولکەریم لە دژی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرى پەروەردە تۆمارکراوە.

کامەران کەریم