پاش دوو رۆژ لەوەستانی، ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە ئاوی ماڵان


May 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پاش دوو رۆژ لەوەستانی ناردنی ئاو لەپڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە لەهانەژاڵەوە بەهۆی صیانەکرنی کارەباوە، بڕیارە ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکەکانی هەڵەبجەدا دەستپێبکاتەوە.

سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەڕایەتی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاند،راگیرانی دابەشکردنی ئاوی بەشێک لەگەڕەکەکانی هەڵەبجە بەهۆی صیانەکردنی پڕۆژەکەوە بووە لەهانەژاڵە و ان شاءاللە کاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ ناردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە و بەگوێرەی بەرنامەی ئاسایی رۆژانی پێشوو ئاو دەدرێتە گەڕەکەکانی هەڵەبجە.

کامەران کەریم