پێشبڕکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان عەرەبستان تێنیس


May 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕکابەرەکانی دوو یاریزانی نیشتمانی ئێران بۆ پێشبڕکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی عەرەبستان دەرکەفتن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تێنیس لەسەر مێز. هەڵبژاردنی پێشبڕکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی عەرەبستانی سعوودی بەڕێوەچوو و دوو نوێنەری تێنیس لەسەر مێزی ئێران ڕکابەرەکانی خۆیان ناسی.

ئەمیر حوسەین هودایی و نەوشاد عالەمیان دوو نوێنەری ئێرانین کە بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکەن، ئەمیر حوسەین هودایی، لەگەڵ (ئێدوارد ئونسکو) تەمەن 19ساڵ و خەڵکی ڕۆمانی ڕووبەڕوو دەبێتەوە و هەروەها نەوشاد عالەمیان لەگەڵ (سدریک نویتینگ) و خەڵکی بەلجیک کێبەرکێ ئەدات.

کێبەرکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی عەرەبستان، بەرواری 12 تا 22 مانگی گوڵان بە میوانداری شاری جەدە بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی