سەردانی "ئه‌حمه‌دی ناتقی" فۆتۆگرافه‌ری جیهانی بۆ لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان + وێنە
/
چند رسانەای
/
زایەڵە
ئەحمەد ناتقی
سلێمانی
کاروان ئەنوەر
ڤینۆس تۆفیق
عومەر خاوەر
زایەڵە - د.ئه‌حمه‌دی ناتقی فۆتۆگرافه‌ری جیهانی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی ئێواره‌ی 13-3-2022 به یاوه‌ری ره‌زا ره‌حمه‌تییان سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای میدیایی جام كوردی ، سه‌ردانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانی كرد.
له دیدارێكیدا كاروان ئه‌نوه‌ر ،سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی د.ناتقی كرد بۆ سلێمانی به‌تایبه‌ت كه سه‌ردانه‌كه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و د.ناتقی-ش جگه له ئه‌ركه مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه، خاوه‌نی وێنه‌ی ”عومه‌ری خاوه‌ر” و زۆرترین گرته‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یه.
دواتر كاروان ئه‌نوه‌ر چاپكراو و بڵاوكراوه‌كانی سه‌ندیكا و په‌رتوكی یاساكانی رۆژنامه‌نوسی پێشكه‌ش به د.ئه‌حمه‌دی ناتقی كرد.
ڤینۆس تۆفیق
تێبينيێك بنێرە: