فوئاد حسێن لە تاران: ئامادەی ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێرانین
(0) /
وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە تاران جەختی لە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆی هەمەلایەنەی ئەمنیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فوئد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق چوارشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای سیاسی و ئەمنیی گەیشتە تاران و لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووەوە.
فوئاد حسێن پاش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا ڕایگەیاند: ئاسایشی ئێران و عێراق پێکەوە بەسراوە، ئێران و عێراق دوو وڵاتی دراوسێن و پەیوەندییەکی سیاسی، ئابوری، ڕۆشنبیری، جوگرافیایی و مێژووی هاوبەشیان پێکەوە هەیە.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەمنییەتی عێراق بە ئەمنییەتی ناوچەوە بەستراوە.
ڕاشیگەیاند هەر پرسێکی ئەمنیی لە نێوان دوو وڵاتە بێتە ئاراوە دەبێ لە ڕێگای گفتوگۆوە چارسەر بکرێت و عێراق ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران لەسەر پرسەکانی ئاسایش و ڕەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێگای دیپلۆماتیکە.
فوئاد حسێن ڕاشیگەیاند کە عێراق خوازیاری گفتوگۆی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران لەسەر پرسە ئەمنییەکانە.
تێبينيێك بنێرە: