شاندێکی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد
(0) /
زایەڵە - شاندێكی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان كه پێكهاتوون له وهزارهتی دارایی و ئابووری، وهزارهتی سامانه سروشتییهكان لهگهڵ دیوانی چاودێریی دارایی ههرێم گەیشتنە بەغدا.
بە مەبەستی دروستکردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوهندی عێراق، شاندێکی هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.
شاندە هونەریەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ماوەی چەند ڕۆژێک لە شاری بەغدا بمێننەوە، بۆ بەشداری لە چەندین خولی هاوبەش، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابوری
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: