بۆ مانگی ئەیلوولیش مووچەی خانەنشینیی سەربازیی هەرێم هاوتای عێراق ناکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پێشمەرگە خانەنشینیی سەربازی


Oct 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە رایگەیاند، بۆ مانگی ئەیلوولیش مووچەی خانەنشینیی سەربازیی هەرێم هاوتای عێراق ناکرێت و بە خشتە کۆنەکە ئامادە کراوە

عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە بە میدیاكانی راگەیاندوە: بۆ مانگی ئەیلوولیش مووچەی خانەنشینیی سەربازی هاوتای عێراق ناکرێت، لەبەر ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەدا هەن.

باسی لەوەش  كرد ،بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو دەبێت مووچەی سەرجەم خانەنشینان بە هەموو چین و توێژەکانەوە هاوتای عێراق بکرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، عێراق داوای لە هەرێم کردووە تا ساڵی تازە سەرجەم کێشەکانی پەیوەست بە لیستی مووچە چارەسەربکات، لەبەر ئەوە هەوڵدەدرێت پێش ئەو وادەیە گرفتەکان چارەسەربکرێن، بەڵام ئەوەش بەپێی رێککەوتن و لێکتێگەیشتن دەبێت.

ئەوەشی خستەروو، لیژنەیەک هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی، کەی گەیشتنە ئەنجام ئەوکات هاوتاکردنەکە دەستپێدەکات.

هەروەها ناوبراو  ڕاشی گەیاند، بابەتەکە بە بڕیار راگیراوە و دەبێت بە بڕیاریش دەستپێبکاتەوە.

کامەران کەریم