1 / 19
2 / 19
3 / 19
4 / 19
5 / 19
6 / 19
7 / 19
8 / 19
9 / 19
10 / 19
11 / 19
12 / 19
13 / 19
14 / 19
15 / 19
16 / 19
17 / 19
18 / 19
19 / 19

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر شۆڕشی ئیسلامی ئێران


Feb 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مەراسیمی ٤٥ هەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕی ئیسلامی ئێران لەشاری هەولێر بەرێوەچوو،
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نوێنەرایەتی ئێران لە هەولێر، نوێنەری کونسوڵخانەکانی وڵاتان و حیزب و کەسایەتی کوردستانی ئامادەی مەراسیمەکە بوون، 
سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتاری یەکەمی مەراسیمەکەی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران نەبووایە شتێک نەدەبوو بەناوی هەرێم.
بەچەند هۆنراوە و سرودێک ئاهەنگەکە رازێنرایەوە و دواتر نەسروڵڵا رەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتاری دووەمی خوێندەوە گووتی:  “هەوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیە، چوارچێوەیەکی هەماهەنگی سیاسی و ئابووری لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەت دراوسێکانی دروست بکات.  بەرقەرار کردنی ئاسایش بۆ ئێمە گرنگە لە ناوچەکەدا، بەڵام دیارە ئەمریکیەکان بەناوی پاراستنی ئاسایشی عێراق، ئامادەگیان هەیە و ئاسمان و زەوی ئەم وڵاتەیان بەدەستە،  بە سودوەرگرتن لەم کەشەی دروستیان کردووە، دژی هێزە یاساییەکان عێراق دەجەنگێت و رۆژانە لێیان شەهید دەکات، ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و ئاسایشی عێراق تێکدەدات، ئێمە بە توندی مەحکومی دەکەین”
ئاماژە بەوەش دراوە؛ لەکۆتایی ئاهەنگەکەدا سەرکردە و ئەندامانی حیزبە کوردستانیەکان دوای  سوپاسی هاوکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، پێکەوە کێکی جەژنی ساڵگەردی ٤٥ هەمین شۆڕشی ئیسلامیان لەت کرد.