گەشتی هاوبەشی تۆڕی شاخەوانیی کوردستان و فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان بۆ چیایی پیرەمەگرون
(0) /
زایەڵە ـــ تۆڕی شاخەوانی کوردستان گەشتێکی لەگەڵ فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان ڕێکخست بۆ سەرشاخی بەرزی پیرەمەگروون
دەستەی بەڕێوەبەر و ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان: لەگەڵ تۆڕی شاخەوانی کوردستان و بە هاوبەشی هەموو ئەندامان گەشتێکمان ڕێکخست بۆسەر شاخی سەرکەشی پیرەمەگروون.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەیدا: سەرەتا لە بناری لووتکە کەمپمان هەڵدا و شەوێکی ساردمان بەڕێکرد کە پلەی ساردی 8ــ سیلیسی ژێر سیفر بو زاناعمر لە هەڵەبجەوە وەک ئەندامی نوێنەرایەتی تۆڕی شاخەوانیی کوردستان لە گەشتەکەدا بەژدار بوو مەبەست لەم گەشتە کاری پێکەوەیی و ئاشنا کردنی شاخەوانانی کوردستانە بۆ کاری جوانتر و باشتر وهەروەها شاخەوانیکردن لە ڕۆژانی سارد و بەفریدا بە شێوازی زانستیانە و تەکنیکی.
تێبينيێك بنێرە: