لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ مانگى 6 رەوانەى بەغداد دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە بەغدا کوردستان


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە، لیستى مووچەى فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى شەش، رەوانەى بەغداد دەکرێت.

 ئەوەى ئەمجارە بەغداد داواى کردووە، وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان جێبەجێیکردووە، کە بریتى بووە لە کۆد و لیستى ناوەکان، فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان، تەنها ناوى هێزەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێم بە کۆد رۆیشتووە، ئەوەش لەسەر رەزامەندى وەزارەتى دارایی عێراق بووە کە قایل بووە تەنها بەکۆد رەوانە بکرێت.

لیستەکە دەچێتە دیوانى چاودێریى عێراق و دواى پرۆسەى وردبینى کە چەند رۆژیکى بەسە، لە لایەن وەزارەتى دارایی عێراق بڕیارى خەرجکردنى مووچە دەدرێت.

کامەران کەریم