کۆمەڵی دادگەریی لە پەیامێکدا سەرکۆنەی تیرۆری نەسروڵڵا دەکات
(0) /
کۆمەڵی دادگەریی لە پەیامێکدا سەرکۆنەی تیرۆری نەسروڵڵا دەکات
دەقی پەیماکە بخوێنەوە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دەستپێکردنی شەڕی لوبنان و تیرۆرکردنی حە*سەن نە*سروڵڵا ئەمینداری گشتیی حز*بوڵڵای لوبنان لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، بارودۆخی ناوچەکە دەباتە قۆناغێکی مەترسیدار و پێشبینی نەکراو.
تیرۆرکردنی نەسروڵڵا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرکردەکانی حزبەکەی، باجی ئەو پشتیوانییەیە کە لە یەکەم ڕۆژی گەردەلولی ئەقساوە بۆ هێزە بەرگریکارەکانی فەلەستین و خەڵکی غەززە ئەنجامیداوە.
ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، سەڕەڕای سەركۆنە و ڕسواکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، پێمانوایە ئەو ڕژێمە زایۆنییە تاوانبارە بە کوشتن و بەئامانجگرتنی سەرکردە فەلەستینی و لوبنانییەکان و لە ڕۆژانی داهاتووشدا سەرکردەی شوێنی دیکە، قاچی پیسی خۆی زیاتر لە زەلکاوی تیاچوون و نەمانی یەکجارییدا نوقم دەکات.
باوەڕ و متمانەی تەواومان بە بەڵێنەکانی خوا و پێغەمبەرەکەی هەیە، زۆری ڕۆیشتووە و کەمی ماوە تا ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی بێ زایۆنیزم و وەحشیگەریی خۆرئاوا ببینین.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجومەنی باڵا
25ی ڕەبیعی یەكەمی 1446 ك
28/9/2024 ز
تێبينيێك بنێرە: