سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ھاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان سلێمانی


Jul 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ھاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێ  ١٣/٧/٢٠٢٤وە بۆ ماوەی نزیکەی ھەفتەیەک شەقامی خزمەتگوزاری بازنەیی مەلیک مەحمود لە ئاستی شەقامی ئیبراھیم ئەوحمەد بە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی و شەقامی ئیبراھیم ئەحمەد - عەلوەی کۆن بە ئاڕاستەی شەقامی خزمەتگوزاری مەلیک مەحمود، ھەروەھا یوتێرنی یەکتربڕی ئارام بە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەربەست دەکرێن.
بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی کۆتایی قیڕتاوکردنی شەقامی خزمەتگوزاری مەلیک مەحمود لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی (ئەندەرپاسی فاروق)دا کە لە لایەن (گروپی کۆمپانیاکانی فارووق)ەوە جێبەجێدەکرێت.
کامەران کەریم