بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق سێ تیرۆریست دەستگیردەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە دژەتیرۆر کوردستان


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا کە بەھاوبەشی لەنێوان دەزگای دژەتیرۆری عێراق و بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بەڕێوبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئەنجامدراوە، توانراوە سێ تیرۆریست دەستگیربکەن.
 
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەو سێ تیرۆریستە بەھۆی بوونی پێشینەی تاوان لەناو داعش، بە ماددەی ٤ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوون.
 
کامەران کەریم