وەزره‌تی دارایی له‌باره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لیستی مووچەلە بەغدا هاته‌ده‌نگ

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دارایی هەرێم عێراق


Jul 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان :رەتکردنەوە و گەڕاندنەوەی لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بە پاساوی کەموکورتی لە لیستەکە، رەتدەکه‌ینه‌وه‌ هیچ بنەمایەکی نییە و لیستەکە وەرگیراوە."
 
هەواڵەکە ناڕاستە، لیستەکە وەرگیراوە و بێ کێشەیە..
 
ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی تەممووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگە ئەمنی و سەربازییەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
 
 لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو رەوانە کراوە.
 
بەڵام زۆری پێنەچوو لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوە بڵاوکرایەوە، گوایە بەهۆی کەموکورتی لە لیستەکەدا، وەزارەتی دارایی عێراق رەتیکردووەتەوە.
 
کامەران کەریم