بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی بکوژێک ڕادەگەیەنێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی کۆمەڵایەتی بکوژ


Jul 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پاش ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ی ٢٠٢٤/٧/٢٧ لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی كاسبكاريك، 

ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکەن و  هاوەڵەکەی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی كوردستانە وه به تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە ڕادەستی ده زگاى ئاسایش کرا، 

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی

کامەران کەریم