سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان: مامۆستایان هەر هەڵوێستێک وەربگرن،ئێمە پشتگیریان دەکەین
(0) /
زایەڵە - عەبدولواحید محمد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لەوەزارەتی پەروەردە مامۆستایانی گرێەست نەماوە، گرێبەستەکان لە 2019 ەوە کران بەهەمیشەیی ، بەڵام ئێمە لەئێستادا وانەبێژمان هەیە،کە 37 هەزار وانەبێژن، یەک لەسەر چواری میلاکی وتزارەتی پەروەردەیە، بەشێکی گرنگن، حکومەتی هەرێم ناتوانێ دەست بەرداریان ببێت، ناتوانێ خەمیان نەخوات، هەرێم ناوی ئەو وانەبێژانەی بۆ بەغداد ناردووە،حکومەتی بەغداد بەپێی ڕێو شوێنی بودجە کاردەکات، ئەوان دەڵێن پارەمان نیە بۆ دامەزراندنی ئەو وانەبێژانەی کە ئێوە ناردوتانە ، کەواتە دواجاردەبێت هەرێم چارەسەریان بکات.
وتیشی، دڵنیابە ئەگەر بەشێوەیەک لەشێوەکان چارەسەری وانەبێژان نەکرێت لەەرەتای کدنەوەف ناوەندەکانی خوندن هەڵوێست وەدەگرن، ئێمە پشتیوانیان دەکەین، مامۆستایان ئەگەر هەست بکەن لەبەرامبەر داواکردن مووچەو داواکانف دیکەیان خاوە خاو بکرێت، بەتەئکید هەڵوێست وەردەگرن، مەسئەلەی مووچە گرفتێکی گەورەیە،دەبێت هەرێم پێدانی موچە لەکاتی خۆی چارەسەر بکات،هەموو مانگێک لیستی مووچە گرفتی تیایە، بەداخەوە عیبرەت لەوکەموکوڕی وهەڵانە وەرناگیرێ، هەر هەڵوێستێک مامۆستایان وەری بگرن ئێمە پاڵپشتیان دەبین.
سەبارەت بەکەمف بینای خوندن و نۆژەن کردنەوەی بینای خوێندنگاکان سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بە پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە ڕونیکردەوە، حکومەت هیچ پلانێکی نیە،هەموو ئیعتیمادی حکومەت لەسەر سەرمایەدارو خێرخوازو ڕێکخراوەکانە،بەوشێوەیە وەزغەکە چارەسەر ناکرێت، ئەم پینەو پەڕۆیە بۆئەوگرفتە گەورەیە،بەلایەنی کەمەوە حکومەت دەبێت ساڵانە 100 بینایی خوێندن دروست بکات.
لەکۆتایدا ئەوەش خستەڕوو، کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەرکیانە زۆر لەسەر پەروەردە قسە بکەن ، زۆر لەسەر مامۆستا قسە بکەن، نەوەی تەندروست بەستاوەتەوە بەپەروەردەی تەندروست، پەروەردەی تەندروستیش بەستراوەتەوە بە مامۆستای لەخەم ڕەخساو.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: