بایدن کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند
(0)
جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک یەکەمین سەرۆک لە مێژووی ئەو وڵاتە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە 106 ساڵەی جینۆسایدی" ئەرمەنەکان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە و بەم بۆنەوە جۆ بایدن ئەمە بە جینۆساید ناساند.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت 24ـی نیسانی 1915 دەستکرا بە دەستگیرکردنی عاقڵمەند و سەرکردە ئەرمەنییەکان لە قوستەنتینیەی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان.
لەو پرۆسەیەدا ملیۆنێک و 500 هەزار ئەرمەنی کۆمەڵکوژکران.
وشەی "مێدز یێغرن" لە زمانی ئەرمەنەکان واتا جینۆساید.
تێبينيێك بنێرە: