لەماوەی پێنج ساڵی داھاتوودا عیراق دەگاتە ئاستی خودبژێوی لە بەرھەمھێنانی غاز

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری کوردستان غاز


21 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - باسم محەمەد بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق :لە چوارچێوەی گرنگیدان و گەشەپێدانی کەرتی وزە و نۆژەنکردنەوەی کێڵگەکانی تایبەت بە بەرھەمەھێنانی غاز، توانراوە بگەنە قۆناغی گۆڕینی غازە سوتاوەکان لە رێگەی جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەوە کە سود لەو غازە وەردەگرن.

لە ئێستا لە بەسرە ٢٠٠ ملیۆن پێ سێجا، لە میسان ١٥٠ ملیۆن پێ سێجا و کۆمپانیای تۆتاڵیش لە پێنج کێڵگەی باشوور ٦٠٠ پێ سێجا غاز بەرھەمدەھێنن و لەماوەی داھاتووشدا کۆمپانیایەکی ئۆکراینی ئاستی بەرھەمھێنانی غاز دەگەیەنێتە ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا.

ئەو ھەوڵانە دەبنەھۆی ئەوەی لەماوەی پێنج ساڵی داھاتوودا عیراق بگاتە ئاستی خودبژێوی لە بەرھەمھێنانی غاز و کۆتایی بە ھاوردەکردن دەھێنێت و دەبێتە سەرچاوەی ھەناردەکردنی غازیش بۆ دەرەوەی وڵات.

کامەران کەریم