کاردانەوەی ئێران بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە

(0) / جهان


Apr 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ستایش کردنی خۆڕاگری و بەرخۆدانی خەڵکی فەلەستین بەتایبەت دانیشتووان و گەنجانی شاری قودس لە بەرانبەر زایۆنییە جینایەتکارەکان، جەختی لە پێویستیی کاردانەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەمەبەستی ڕاگرتنی هەنگاوە دژە مافە مرۆییەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی بێ پەنای فەلەستین و دەسدرێژی کردنەسەر شوێنە پیرۆزەکانی قودس کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، خەتیب زادە بە ئاماژە کردن بە بەردەوامی داگیرکاری و جینایەتی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین، جەختی لە پێویستیی پشتیوانی کردنی بەرخۆدان تاکوو ڕزگاری فەلەستین کردەوە و ڕایگەیاند: خاکی فەلەستین خاکی خەڵکی فەلەستینە و ڕژێمی زایۆنی ڕژێمێکی داگیرکەرە و تاکە چارەسەری قەیرانی فەلەستین بەڕێوەچوونی گشتپرسی لەنێو دانیشتووە ڕەسەنەکەی وڵاتی فەلەستینە.