سەرەتای دەسپێکردنی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هاتنی تیرۆریستان بۆ ناو عێراق لە ڕێگا فەرمییەکانەوە

(0) / جهان


Apr 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەمە هەواڵی دەسپێکردنی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هاتنی تیرۆریستان بۆ ناو عێراق لە ڕێگا فەرمییەکانەوەی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی  هەواڵدەری"بغدادالیوم"عەباس سرووت یەکێک لە ئەندامانی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان لەم بارەوە وتی:کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری ئامادەیە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ئەو تیرۆریستانەی لە ژێر ناوی کرێکاری بیانی دا و بە ڤێزەی دەرچوو لە وەزارەتی ناوخۆ هاتوونەتە نێو وڵاتەوە دەسپێبکات.
هەر لەم بارەیەوە سەرۆکی شاندی بەرهەمهێنەری عێراق"سهاالنجار" دوێنێ ئاشکرای کرد:لە ساڵانی ڕابردوودا تیرۆریست گەلێک بە ڤێزەی  دەرچوو لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە هاتوونەتە نێو وڵات.
النجار لە وتووێژێکی تەلەفزوێنیدا ڕایگەیاند:هەندێک لە بەرهەم هێنەران لەو هەوڵەدان سەدان کرێکاری بیانی بهێننە نێو وڵات و ڤێزەی هاتن بۆ نێو خاکی عێراقیان پێ بفرۆشن یان لەو کەسانەی بۆ ئیش کردن تێن بۆ ناو عێراق پارە بسێنن. هەر لەو ڕێگایەوە بۆمان دەرکەوت زۆرێک لە تیرۆریستان لە ڕێگەی بەرهەمهێنەرانەوە هاتوونەتە نێو وڵات.