لە هەلەبجە نزیکەی ٦٠٠ کەس چارەسەری چاویان بۆکراوە

(0) / اجتماعی


Apr 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

تەنها لەماوەی  مانگی ٣ ی ئەمسڵدا 582 نەخۆش چارەسەریان بۆ ڪراوە لە سەنتەری چاوی شەهید عبدالرحمان لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە .
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە ، تەندروستی گشتی هەڵەبجە  ڕایگەیاند  ،  لە مانگی ٣ / ٢٠٢١ دا سەنتەری چاوی شەهید عبدالرحمان سەر بەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە خزمەتکردنی نەخۆش بەردەوام بووە و ژمارەیەڪی زۆر هاوڵاتی بۆ چارەسەرڪردنی نەخۆشی ڕوویان لە سەنتەری ناو براو ڪردووە و لەو ژمارەشدا 582 نەخۆش چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە .
هەروەها لە مانگی سێ دا 183 فەحسی بینین و161 پەستانی چاو هەبووە.
لێرەوە بە پێویستی دەزانین سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان بەرپرسی سەنتەر و سەرجەم پزیشک و پەرستار و کارمەندان و بڪەین بۆ ئەو خزمەتەی ڕۆژانە پێشکەش بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی دەڪەن .
داواڪارین لە خوای گەورە شفای هەموو ئەو نەخۆشانەش بدات و هەمووان سەلامەت بن.
ئامانجمان تەندروستی باش و لەش ساغی و سەلامەتی ئێوەیە بەبێ جیاوازی .
کامەران کەریم