چین: ئەمریکا بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران یەکەم هەنگاو هەڵبگرێت

(0) / جهان


Apr 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی وەفدی چین لە گفتوگوکانی بەرجام ڕایگەیاند کە ئەمریکا وەکوو لایەنێک کە سەرپێچی لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی کرد دەبیێ هەموو گەمارۆکان کە دژ بە ئێران سەپێندراوە هەڵیوەشێنێتەوە تا کۆماری ئیسلامی پابەند بێ بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ووانگ کووان باڵوێز و نوینەری چین لە رێکخراوەکانی نێودەولەتی نیشتەجێ لە ڤیەن کە سەرۆکایەتیە وەفدی چینی لە دانوستانی بەرجامی لە ئەستۆوە لە وتووێژ لە گەل هەواڵدەریی فەرمی کۆماری ئیسلامی ( ئیرنا ) گوتی: لە سەرەتای واژۆکردنی بەرجام وەکوو ئەندامی شاندی باڵای چین لە گفتوگوکان بەشدار بووم و ئیستاش رۆڵم هەیە.
کووان جەختی کرد  کە دەبێ ئەمریکا لە یەکەم هەنگاو گەمارۆکان دژ بە ئێران و وڵاتانی پەیوەندیدار هەڵوەشێنێتەوە.
گوتیشی: دانوستانی بەرجام لەبەشی گفتوگوکان دەسکەوتی هەبووە بەڵام دەبێ بکرێت بە تێکست.
سەرۆکی شاندی چین لە گفتوگۆکانی بەرجام ڕاشیگەیاند: ئەمریکا دەبێ تێبگات کە بە لادان لە بەرجام کارێکی نەشیاو و نابەچێی کرد و هەر ئەو کردەوە بوە هۆی بەدی هاتنی ئاڵۆزی و کێشە. ئەگینا پێویستمان بەم گفتوگوانە نەدەبوو.