مانگی رابردوو زیاتر لە ١١ تۆن میوەو سەوزە لە سلێمانی لەناوبراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە میوە سەوزە


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆی خراپبوون و نەشیاویان بۆ خواردن، لیژنەی عەلوەی سەربە لیژنە هاوبەشەکان دەستی بەسەر بڕێکی زۆر سەوزەو میوەی جۆراوجۆردا لەناو عەلوەی سلێمانی گرتووەو دواتر لەناوبراوە.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی عەلوە لەماوەی مانگی رابردوودا دەستگیراوە بەسەر بڕی (١١)تۆن و (٦٦٨)کیلۆگرام میوە کە خراپبوون و شیاو نەبوون بۆ خواردن، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوای دەستبەسەرداگرتنی، لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناوبراون.
 
رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەشێکی ئەو میوەو سەوزانەی کە لەناوبراون لەلایەن خاوەنەکانیانەوە لیژنەکانی لێ ئاگادارکراوەتەوە.
 
وتیشی:  هەر شوێنکارێک موادو خواردنی ماوەبەسەرچوو یان خراپبووی هەبێت و لیژنەکان ئاگاداربکاتەوە بە سوپاسەوە هاوکاری دەبین و تەواوی موادو خواردەمەنییەکان لەناو دەبەین.
 
کامەران کەریم