د. ڕەعد ڕەفعە لەبارەی تەوتینی مووچەوە زانیاری نوێ ئاشکرادەکات
(0) /
زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری میدیایی زایەڵە د، ڕەعد ڕەفعە سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندارد ڕایگەیاند، هەندێک شت هەیە لەئێستادا، حەزناکەم ئاشکرابێت، دەمەوێت شتەکان ببنە عەمەلی، لەسنوری دەسەڵاتی یەکێتی وا نیشان دەدرێت دەیەوێ تەوتین ئەنجامبدرێت، بەڵام بەبڕوای من هەنگاوی عەمەلی زۆری ماوە.
د،ڕەعد وتیشی، وەک وتم هەندێک شت هەیە ئەمەوێ زیاتر لێی تەئکید بکەمەوە، هیچ مەجالی تیانیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت پابەند بێت بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق.
ڕونیشیکردەوە، قۆناغەکانی تەوتین جێبەجێکراوە، بۆنمونە ساڵی پار سێ مانگ موچە نەدرا و خورا، ئەمساڵ بەهۆی بڕیاری دادگای فیدراڵی تائێستا و تائەم مانگە بەمەزبوتی مووچە دراوە.
د،ڕەعد باسی لەوەشکرد، زۆرجار یەکەی 70و 80 تەنانەت بۆحکومەتی هەرێمیش ئەندامەکانیان نەدەناسێنران،ئێستا ئاژانسی پاراستن و زانیاری و ئاسایش ناوی ئەندامەکانیان بەتەواوەتی دەنێرن، تەنها ئەوکەسانە نەبێت زۆر نهێنیە بەکۆد دەنێردرێن،لەسەرەتای ساڵی داهاتوو بابەتی تەوتینی موچە دەست پێدەکات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: