بەغدا هەنگاوەکانی بۆ وشکردنی سەرچاوەی داهاتی گومرگی هەرێم دەست پێکرد
(0) /
زایەڵە ـ ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەرى گشتیی گومرگى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند :حكومەتی عێراق سەرقاڵی كردنەوەی دوو خاڵى پشکنینى گومرگییە لەنێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی عێراقدا، ئەو دوو خاڵى پشکنینە یەکێکیان دەکەوێتە پارێزگاى موسڵ، نزیک لە دەروازەى سنووریى ئیبراهیم خەلیل و ئەوەى دیکە دەکەوێتە پارێزگاى دیالە لە نزیک مەرزى نێودەوڵەتى پەروێزخان.
وتیشی: دەبێت تەواوی ئەو كاڵایانەی لە تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکرێن و دەنێردرێنە شارەكانی عێراق لە رێی هەردوو خاڵى "ئیراهیم خەلیل و پەروێزخان، حاجى ئۆمەران و باشماخ"، لەو دوو خاڵەى "موسڵ و دیالە" پشکنینى بۆ بکرێت دواتر رێگەپێدانى بۆ دەکرێت.
هێمای بەوەشکرد:ئەو هەنگاوەى حکومەتى فیدراڵى دروستکردنى فشارە، مەبەست لێى کەمکردنەوە و وشککردنى سەرچاوەى داهاتى گومرگى هەرێمى کوردستانە، بۆیە هەرێمی كوردستانیش هەنگاوەکان دەگرێتەبەر و لەگەڵ حکومەتى فیدراڵی گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکات.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: