جۆ بایدن لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە
(0) /
زایەڵە - سەرۆکی ئێستای ئەمریکا رایگەیاند، لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا کشاوەتەوە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیاندراوێدا کشانەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیاند و دەڵێت، ئەو بڕیارەی لە بەرژەوەندی گەل و حزبەکەیدا داوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، ویستوویەتی دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید بکاتەوە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گەل و حزبەکەی دەستبەرداری ئەو ویستەی دەبێت و بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی وەک سەرۆکی ئەمریکا، تاوەکو هەڵبژاردن دەکرێت و ماوەی دەسەڵاتەکەی کۆتایی دێت.
لە راگەیاندراوەکەیدا بایدن باسی لەوەش کردووە، سوپاسی کامێلا هاریسی جێگری و ئەندامانی حکومەتەکەی و گەلەکەی دەکات کە بەشداربوون لە سەرکەوتنەکانی دەسەڵاتەکەی و دەشڵێت، "لە ماوەی داهاتوودا وردەکاری زیاتر لەبارەی بڕیارەکەمەوە بڵاودەکەمەوە".
بڕیارەکەی بایدن دوای ئەوە هات کە پێشتر رایگەیاند، ئەگەر کێشەیەکی تەندرووستی بۆ دروست ببێت لە کاندیدبوون دەکشێتەوە و دواتر کۆشکی سپی توشبوونی ئەو سەرۆکەی بە کۆرۆنا راگەیاند.
تێبينيێك بنێرە: