ئەستێرەی NBAپشکی پاری سانجێرمەن دەکڕێت
(0) /
زایەڵە ـــ ئەستێرەی تیپی نیشتمانی باسکەی ئەمریکا، شاری پاریسی بە شتێک زۆرتر لە مەدالیای زێڕەوە بەجێ هێشت.
تیپی نیشتمانی باسکەی ئەمریکا بە هۆی سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی فەڕنسە پلەی پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیای 2024یان بەدەست هێنا. بەڵام کوین دورنت ئەستێرەی تیپی ئەمریکا بە شتێک زۆرتر لە مەدالیای زێڕ شاری پاریسی بە جێهێشت.
کوین دورنت لەگەڵ شەریکی ماڵی خوی، ریچ کلایمن لەگەڵ ناسر ئەلخەلیفی بەرپرسی یانەی پاری سان جێرمەن دیداریان کردووە، ئاکامی ئەو دیدارە بووە بە کڕینی بەشێک لە پشکی تیپی پایسی.
کوین دورنتی 35 ساڵان تەمەن کەوا 4 مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیا و 2 پلەی پاڵەوانێتی NBA دەنێو کارنامەی وەرزشی خویدا هەیە، ئەوا ئێستاش دەنێو لیگی تۆپیی پێ خانمان و پیاوانی ئەمریکا سەرمایەگوزاری دەکات هەر وەک پێشتر کردوویەتی.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: