ڕێگری لە بەرهەمهێنان سەوزە و ئاودانی باخەکان بە ئاوی ئاوەڕۆ کرا
(0) /
زایەڵە ـ قائمقامیەتی قەزای سەیدسادق، بڵاویکردەوە لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی وڕێگری لە بڵاوبوونەووی نەخۆشی، لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای سیدصادق ڕاسپارد کە هەستن بە تێکدان و دەست بەسەرداگرتنی هەموو ئەو (حەوز و مزەخانە)ی کە لـە سـەر چـەمـی چـەقـان دروستکـراون بـۆ ئاودان و بەرهـەمهێنـانـی (سـەوزە و باخـەکـان) بە ئاوی قـورسـی "ئـاوەڕۆ" بە دڕێـژای ڕێـڕەوی ئـاوەڕۆی چەمـی چەقــان.
ئەوەش خراوەتە ڕوو ، لیژنە هاوبەشەکـان هەستان بەتێکدانـی سەرجـەم ئەو حەوز و بناوانـانەی کەلە لایـەن هاووڵاتیانەوە دروستکرابـوون بە مەبـەستی کۆکردنەوە و گلدانەوەی ئاوی ئاوەڕۆی، وە دەستیان گرت بەسەر ئەو مزەخە و ئامێرانەی کە بەکاردەهێنران بۆ دەرهێناو ئەو ئاوە قورسە بۆ ئـاودان، وە خاوەنـەکـانیـان ئاگـادارکـران لەکـاتی دووبـارەبـوونـەوەی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و سزا دەکرێنەوە .
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: