هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
(0) /
زایەڵە ـ چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویان کردەوە؛ هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، دەستیان بە مەشق و ئامادەکاریی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی قورسی مووشەکی و درۆنی کردووە، چونکە ئەمریکییەکان گومانیان وایە لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا بنکەکە ڕووبەڕووی هێرشی فراوانی گرووپە میلیشیاکان دەبێتەوە.
ئامادەکارییەکانی بنکەی عەین ئەسەد لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە نوێترین زانیاری سەبارەت بە وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکانی ڕایگەیاندووە، هەرچەندە نزیک بووینەتەوە لە ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکان، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دواخراوە و بڕیارە لە ئەیلولی 2025 بە فەرمی کۆتایی بە کارەکانی هاوپەیمانییەکە بێت.
سەربازە ئەمریکییەکانی لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیرن دەستیان بە مەشق و راهێنان کردووە وەک ئامادەکارییەکی پیشوەختە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی گرووپە میلیشیاکان بێت یان لە دەرەوەی عێراق هێرشی مووشەکیان بکرێتە سەر.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: