وەزیری نەوتی عێراق دەچێتە ئەمەریکا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت عێراق ئەمریکا


Aug 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق :10 شوێنی وەبەرهێنانی گازیان دۆزیوەتەوە دەچینە ئەمەریکا  بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانیان لە بواری گازدا وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن.
 
لە کۆتایی ئەمساڵدا پڕۆژەیەکی نوێی وەبەرهێنان بۆ گاز بە توانای 125 ملیۆن مەتر پێ سێجا دەست پێدەکات.
 
10 ناوچەی کێلگەی گازی هەن کە کۆمپانیاکان پێشکەشیان نەکردووە بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکەن، وەزارەتی نەوتی عێراق دەرفەتی وەبەرهێنان لەبواری گازدا  بە کۆمپانیا تایبەتەکان دەدات، بۆیە  لە ڕۆژانی ئایندەدا سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن، و دەمانەوێت ئەو دەرفەتانەی بە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا ببەخشین.
 
بیرێکی گازیان بەتوانای هەزار پێ سێجا دۆزیوەتەوە، سەرباری ئەوەی پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لەبواری گازدا لە حەلفا بە توانای 300 مەتر سێجا کرایەوە،:  هیوادارین پڕۆژەی وەبەرهێنانی گاز لە کێڵگەی نەوتی فەیحا تا کۆتایی ئەمساڵ بە توانای 125 مەتر سێجا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
کامەران کەریم