باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: دەنگدان بڕبڕەی پشتی حوکمڕانییەکی دیموکراتی سەرکەوتووە

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە هەڵبژاردن ئەمریکا هەرێم پەرلەمانی کوردستان


Oct 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە ڤیدیۆیەکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ڕۆژی دەنگدانە بۆ پەرلەمانی کوردستان، گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەنگدان بڕبڕەی پشتی حوکمڕانییەکی دیموکراتی سەرکەوتووە، هەروەها هانی گشت پارتە سیاسی و لایەنە بەرپرسەکان دەدەین، دڵنیایی بدەن کە دەنگدانەکە ئازاد و دادپەروەرانەیە و بەبێ توندوتیژی چاوترساندنە، دەنگدانەکە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەشڵێت: "ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق، هەروەها پێکەوە کار لەسەر پێشخستنی هاوبەشییە گشتگیرە 360 پلەییەکەمان لەگەڵ گشت خەڵکی عێراق دەکەین، لەو نێوەندەشدا خەڵکی هەرێمی کوردستان.


کامەران کەریم