بەرهەم ساڵح: سوپاسی ئێران دەکەین بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
/
عراق
/
زایەڵە
عێراق
بەرهەم ئەحمە ساڵح
تیرۆر
سەرۆک کۆماری عێراق، سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکەی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی داعش.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا)، بەرهەم ئەحمە ساڵح لە دیدار لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران، وێڕای جەخت لە سەر ڕیشەداربوونی پێوەندیی نێوان گەلی دوو وڵات کە شەڕی سەپێندراوی حکومەتی بەعس نەیتوانی کاریگەریی بخاتە سەری، ڕایگەیاند سەرەڕای بەرفراوانبوونی پێوندییەکانی دوولایەن پاش ڕووخانی حکومتی سەدام، بەڵام بەستێن و دەرفەت بۆ زیاتر و بەرفراوان کردنی پێوەندییەکان هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە گرینگیی ئاسایشی ناوچە، ڕایگەیاند: ئاسایش و ئارامی ناوچە بەبێ بوونی ئێران و عێراقێکی بەهێز مومکین نییە.
وتیشی: عێراقێکی بەهێز کە دەسەڵاتی بە سەر هەموو ناوچەکانی وڵات ببێت، دەتوانێ کاریگەریی ئەرێنی لە سەر ئاسایشی ناوچەکە هەبێ.
تێبينيێك بنێرە: