هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراق تەنها بۆ گەشتی ئاسمانییە
/
ایران
/
زایەڵە
سەعید خەتیب زادە
ئێران
عێراق
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئەو وڵاتە و عێراق تەنها بۆ گەشتی ئاسمانییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان عێراق و ئێراندا کراوە، تەنها ئەو کەسانەی لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە گەشت دەکەن پێویستیان بە ڤیزا نییە.
هاوکات ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا وێڕای ڕاگەیاندی هەمان هەواڵ، وتیشی، "پێدەچێت لە داهاتوودا و ئەگەر پەتای کۆرۆنا کۆنترۆڵ کرا و بارودۆخەکە باش بوو، ئەوا هەڵگرتنی ڤیزا گەشتی وشکانیش بگرێتەوە."
یەکشەممە 12ی ئەیلولی 2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران کۆبوونەوە.و لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەش هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان دوو وڵاتیان ڕاگەیاند.
تێبينيێك بنێرە: