سەعدی ئەحمەد پیرە: کێشەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پەیوەندی بە بابەتی کۆتاکانەوە نییە

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی یەکێتی سەعدی ئەحمەد پیرە کۆتاکان


May 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: کێشەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پەیوەندی بە بابەتی کۆتاکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بابەتی دابەشکردنی هەرێمی کوردستانە بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، کێشەی پارتی بابەتی کۆتاکان نییە،

 دەشڵێت، مەسیحی داوای کۆتای نەکردووە، خێرە تورکمان لە عێراق داوای کۆتای نەکردووە و لە هەرێم دەبێت پێنج کورسی هەبێت و هەمووی لە هەولێر بێت و لە رەنگێکی دیاریکراو بێت.

دووپاتیشیکردەوە، ئەوان دژی کۆتا نین بۆ کەس، بەڵام کۆتایەک دەتوانێت بەشداری هاوپەیمانی یان هەر لیستێک ببێت ئەگەر دەنگی پێویستی هێنا بچێتە پەرلەمان، بەڵام ناکرێت کۆتایەک بە 800 دەنگ ببێتە ئەندامی لایەنێکی دیاریکراو لە پەرلەمان.

وتەبێژەکەی یەکێتی ئەوەی وت،بۆچی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق قبوڵی بوو هەرێمی کوردستان بکرێتە 12 بازنەی هەڵبژاردن، ئێستا بۆ هەڵبژاردنی هەرێم چوار بازنەی قبوڵ نییە.

لەبارەی پابەندبوونی یەکێتی بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقەوە رایگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکانی دادگاکەوە و ئەوەیان لە رابردوودا دووپاتکردووەتەوە و ئێستاش بەهەمان شێوە پابەندن پێوەی.

کامەران کەریم