١٧ هاوڵاتی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە شەهید بوون
(0) /
زایەڵە - کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی (CPT) :لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، تورکیا نزیکەی هەزار و 600 جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە، لەکاتێکدا بە درێژایی ساڵی رابردوو هەزار و 548 جار بۆردوومانی هەرێمی کوردستانی کردبوو.
بە مەیدانی سەردانی سنووری قەزای ئامێدی و دەڤەری بادینانمان کردووە، تەنیا لە یەک هەفتەی رابردوودا سوپای تورکیا ٢٧ جار سنووری گارەی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کردووە.
سەرەتای ئەم ساڵ تاوەکو کۆتایی مانگی شەش، "سوپای تورکیا هەزار و ٧٦ جار هەرێمی کوردستانی بۆردوومان و تۆپباران کردووە؛ ٩٣٪ـی ئەو هێرشکردنە بە فڕۆکەی جەنگی بووە؛ ئەوەی دیکە بۆردوومان بە درۆن و تۆپباران بووە.
لە ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە و بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا، زیاتر لە ١٧٠ گوندی هەرێمی کوردستان بە تەواوی چۆڵکراون و ٦٠٢ گوندیش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: