سەعدی ئەحمەد پیرە داوای رونکردنەوە لە جێگری سەرۆکی پارتی دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە سەعدی پیرە پارتی


May 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌یەک له‌ رۆژنامه‌ی خه‌باتی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا جێگری سه‌رۆكی پارتییه‌.
 
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان راگه‌یاند،له‌ رۆژنامه‌ی خه‌باتی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌دا و به‌ مانشێتی گه‌وره‌ نووسراوه‌ له‌ سنووری سلێمانی، په‌كه‌كه‌ هێزی چه‌كدار دروست ده‌كات و ره‌وانه‌ی قه‌ندیل و رۆژئاوای كوردستانی ده‌كات.
 
وتیشی، رۆژنامه‌كه‌ رۆژنامه‌ی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ هه‌ر خۆشی جێگری سه‌رۆكی پارتییه‌.
 
وته‌بێژی یه‌كێتی رونیده‌كاته‌وه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و حكومه‌تی سلێمانیشه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ سلێمانی بكات و به‌ توركیا بڵێت هه‌ڕه‌شه‌كانتان له‌ سلێمانی بێمانایه‌ هانی توركیا ده‌دات هێرش بكاته‌ سه‌ر سلێمانی.
 
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌پێویستی ده‌زانێت، پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌و پێشهاتانه‌ له‌نزیكترین كاتدا كۆببنه‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ بكه‌ن و بزانین به‌ چی مه‌به‌ستێك ئه‌و بابه‌ته‌ نووسراوه.
 
کامەران کەریم