ئەگەری گەشتی نەسری عەرەبستان بۆ ئەمریکا
(0) /
زایەڵە ـــ یانەی تۆپی پێی ئەلنەسری سعودیه بەنیازه کەمپێک له ئەمەریکا به هەموو ئەستێرەکانیەوە دابمەرزێنێت.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەسری سعودیە دەیەوێت کەمپی ئامادەیی خۆی لە ئەمریکا ئەنجام بدات لە پشووی زستانەی خولی تۆپی پێی پرۆفشناڵی ئەو وڵاتەدا، کە بە درێژترین ماوەی ئەم وەرزە دادەنرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی سعودیە، جگە لە ئەمەریکا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەسری ڕیاز بیر لە دوو بژاردەی دیکە دەکاتەوە کە بریتین لە هۆنگ کۆنگ و ئیمارات.
خولی تۆپی پێی پرۆفشاڵی سعودیە لە 8 ی کانوونی یەکەمەوە بۆ 1ی کانوونی دووەمی 2025 ڕادەگیرێت و یانەی نەسر بە سەرکردایەتی ستیفانۆ پیۆلی ئیتاڵی و ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و سادیۆ مانێ پێشنیاری دامەزراندنی کەمپیان پێگەیشتووە.
نەسری ڕیاز ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی پرۆفشناڵی سعودیە بە 11 خاڵ لە دوای هیلال (15 خاڵ) و ئیتحاد (12 خاڵ) جێگیر بووە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: