بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە گۆڕان


4 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە؛  وەکو پێویستیەکی ژیانی ڕێکخراوەیی و پابەندی قانونی؛ بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ مانگی داهاتودا، ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم لە شاری سلێمانی دەکات.

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی: وەکو پێویستیەکی ژیانی ڕێکخراوەیی و پابەندی قانونی؛ بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ مانگی داهاتودا، ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم لە شاری سلێمانی دەکات.

 ئەم کۆنفرانسە دەکرێتە وێستگەی گۆڕانکاری ریشەیی و بەخۆداچونەوە هەڵسەنگاندنی گشتگیر، بۆ ئەدای كاری دامەزراوەكان و یەكە ریکخراوەییەکان.

 لەسەر ئەو بنچینەیە و وەک بنەمایەک بۆ کاری پێکەوەیی، بانگەواز لە هەمو ئەو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانە دەکەین، کە پەرۆشن بۆ بەهێزكردنەوەی گۆڕان، بەپڕۆژە، سەرنج و تێبینی و بۆ چونەکانیان بەشداربن، لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو و پەیكەرەیەكی رێكخراوەیی و داڕشتنەوەی بەرنامە و گوتاری سیاسی بۆ قۆناغی داهاتوی بزوتنەوەكەمان.

کامەران کەررم