دوو شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە ئاپۆرانیوزی ڕاگەیاند "شەپۆلێکی باران بارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریای ناوەڕاست و دریایی سورە ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە ، لە ئیوارە بۆ شەوی پێنج شەممە ۳۱/۱۰/۲۰۲٤ تاوەکو شەممە ۱/۱۱/۲۰۲٤ شەپۆلی یەکەم کە دەریایی سورە سەردەکەوێت و شەپۆلی یەکەم لاوازە و بەپێی ڕێژە ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد "شەپۆلی دووەم لە ڕۆژی یەکشەممە ۲/۱۱/۲۰۲٤ دەست پێ دەکات و تاوەکو ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت بەڵام ئەگەری هەیە بەهۆی ماوەنەوەی هەوری ناوخۆیی بارانەکە تاوەکو ڕۆژی سێ شەممە ۳/۱۱/۲۰۲٤ ناوبەناو لە هەندێ ناوچە بباڕێت، هەروەها لەم شەپۆلدا خێرایی بای باشوور و باشووری ڕۆژئاوا چالاک دەبێت و ئەگەری گۆڕانکاری هەیە ڕووبدات لە شەپۆلەکەدا بەپێی ناوچەکان".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەم شەپۆلەدا تاوە بارانی بەخوڕ و هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێز و خێرایی با ناوچەکە دەگڕێتەوە و بارانی باش دەباڕێ و ڕێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە شەپۆلەکە بەگشتی ناوچەکانی هەرێم دەگڕێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: