تۆمەتبارێك بە بڕێك دراوی عێراقی ساختەوە دەستگیركرا

(0) / اجتماعی


May 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد ، تۆمەتبارێکیان بەبڕێک پارەی ساختەوە دەستگیرکردووە .
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای  سلێمانی  ڕایگەیاند  ،مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان بەبڕێك دراوی عێراقی ساختەوە دەستگیركرد كە بەنیاز بوو لەناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغی بكاتەوە .
ڕونیشیکردەوە ، ڕۆژی 1ی 5ی 2021 ، پۆلیسی سلێمانی زانیاری دەستكەوت لەسەر تۆمەتبارێك كە بڕێك دراوی ساختەی پێیەو بەنیازە ساغی بكاتەوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێت .
باس لەوەشکراوە ، لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ع ، ك ) لەدایكبوی 1975 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
بۆزانیاری زیاتر لەسەر دۆسیەكەو چۆنیەتی هێنان و چاپكردنی ئەم دراوانەی كە لەئێستادا دەستیبەسەردا گیراوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباری دەستگیركراو بەردەوامەو هەر كەسێكیش لە لایەن بەڕێز دادوەرەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت دەستگیردەكرێت .
کامەران کەریم