دەزگای ئاسایشی هەرێم تەقەرکەی سلێمانی دەستگیرکر
(0) /
زایەڵە - دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی (مەلیک مەحمود)ی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٩/١٩ لە شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان سەرنشینانی ( دوو )ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەچەکی جۆری (دەمانچە) دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەخێرایی شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت.
دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە( ٥ )کاتژمێر تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکرا و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: