نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە زێڕ ئابووری


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بۆ ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی عێراق گەیشتە سێ ملیۆن و 401 هەزار و 288 دینار.

بەپێی ئەو ماڵپەڕانەی رۆژانە نرخی زێڕ بڵاودەکەنەوە، ئەمڕۆ هەینی 20.9.2024 بەروارد بە رۆژی رابردوو نرخی یەک ئۆنسەی زێر نزیکەی پێنج دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک گرام زێڕی عەیارە 24 بە 109 هەزار و 354 دینارە.

نرخی یەک گرام زێڕی عەیارە 22 بە 100 هەزار و 241 دینارە.

نرخی یەک گرام زێڕی عەیارە 21 بە 95 هەزار و 685 دینارە.

نرخی یەک گرام زێڕی عەیارە 18 بە 82 هەزار و 16 دینارە.

نرخی یەک گرام زێڕی عەیارە 14 بە 63 هەزار و 790 دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مساقڵ و 250 گرام زێڕە.

کامەران کەریم