گۆڕانکاری بەڕێوەیە؛ وەفدی سعوودی لەگەڵ ئەسەد کۆبووەوە

(0) / جهان


May 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ماڵپەڕی هەواڵی-شرۆڤەیی "رأی الیوم" ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە)، ڕایگەیاند کە شاندێکی سعوودی بە سەرۆکایەتی " خالد الخمیدان" سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عەرەبستانی سعوودیا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم ماڵپەڕە بە گێڕانەوە لە چەندین دیپلۆماتی پایەبەرز لە دەمەشق سەبارەت بەم چاوپێکەوتنە ئاماژەی بەوە کردوە کە شاندی ئاماژە پێکراو چاوی بە "عەلی ئەلمەملوک" ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار لە کاروباری ئەمنی کەوتو‌وە و هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە دوای جەژنی ڕەمەزان دانیشتنێکی درێژتریان هەبێت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هەردوولا وەک یەکەمین هەنگاو بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی دەمەشق و ڕیاز، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە دووبارە باڵوێزخانەی عەرەبستانی سعوودیا لە سووریادا بکەنەوە.
سەرچاوە ئاماژە پێکراوەکان هەروەها هەواڵی ئەوەیان ڕاگەیاند کە شاندی سعوودی بە لایەنی سووری ڕاگەیاندووە کە ڕیاز پێشوازی دەکات لە گەڕانەوەی سووریا بۆ ئامێزی هاریکاری عەرەب و بەشداری کردنی ئەو وڵاتە لە دانیشتنەکانی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی، کە بڕیارە لە ئەلجەزایر بەڕێوە بچێت.