خاوەن دووکانەکانی هەڵەبجە ئاگاداردەکرێنەوە

(0) / اجتماعی


May 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

هوشداریەک لە لیژنە هابەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجەوە بۆهەموو خاوەن هەفتەبازاڕ، سۆپەرمارکێت، مارکێت و دوکانەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە ئاگاداری هەموو خاوەن هەفتە بازاڕو هەرزان بازاڕو سوپەرمارکێت ومینی مارکێت و دوکانەکان دەکات، کە بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەکان بەهیچ جۆرێک گونجاو و ڕێگەپێدراو نیە کەئاوی دەبەی پلاستیکی و بیبسی وشەربەت وهیچ جۆرە خۆراکێکی تر لەدەرەوەی دوکان ولەپلەی گەرمی بەرزدا کەلە ۲٥ پلەی سەدی زیاتربێت دابنرێت.
ڕونیشکراوەتەوە، بەپێچەوانەوە دەستی بەسەردا ئەگیرێت ودوکانەکەش دادەخرێت،بەهیوای پابەندبوونتان، بۆگواستنەوەی ئەو کاڵایانەش پێویستە ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە بەکار بهێنرێت،ئەگەر ئۆتۆمبیلەکەش ساردکەرەوەی نەبوو ئاوی دەبە و بیبسی پێویستە تەنها لەشەودا هاتووچۆی پێ بکرێت.
کامەران کەریم