٨پارێزگای لافاولێدراوی ئێران، تووشی خەسار بوون

(0) / جهان


May 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ناوچەکانی ئێران و باڕینی بارانی بەهاری بووە هۆی هەڵسانەوەی سێڵاو لە ٨ پارێزگا، کە خەسارێکی زۆری گەیاندە خانووبەرە و کشت و کاڵی گوندنشینان.
بە پێی ڕاپۆڕتی زایەڵە، بارینی باران لەم ڕۆژانەدا بووە هۆی خاوێنی و پاک بوونەوەی کەش و هەوا، بەڵام سێڵاو خەساری گەیاند بە ٨ پارێزگا لە ئێران.
بە وتەی ڕێکخڕاوی مانگی سوور، ٦ قەزا و ٤٧ گوند لە پارێزگاکانی ئیسفەهان، یەزد، خوراسانی باشوور، خوراسانی رەزەوی، کرمان، سێمنان، تاران و سیستان و بەلووچستان تووشی خەساڕێکی زۆر بوونە و هێزەکانی فڕیاکەوتن و هێڵی سووریش، خەریک یاڕمەتی گەیاندن بە لێقۆماوانن و پەککەوتووانن.