سەعدی پیرە: پۆستی سەرۆک کۆمار بە گفتوگۆ یەکلایی دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سەعدی ئەحمەد پیرە سەرۆک کۆمار پارتی یەکێتی


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگه‌یاند كه‌ کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەبێت و پێیان خۆشە بۆ یەکێتی بێت، بەڵام ئه‌و پۆسته‌ شایەنی گفتوگۆ لەسەر کردنە و بە گفتوگۆ یەکلایی دەکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعدی پیرە، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک كۆمار و باسكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا وتی: "لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی باسی پۆستەکان نەکراوە و دواخراوە، لەسەر ئەوە کۆکین کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەبێت. ئێمە پێمان خۆشە بۆ یەکێتی بێت، بەڵام شایەنی گفتوگۆ لەسەر کردنە و بە گفتوگۆ یەکلایی دەکرێتەوە".

باسی له‌ ره‌وشی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد و ئاشكرای كرد كه‌ "کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی باش بوو، باس لەوەکراوە کە لایەنە براوەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە کۆببنەوە و پڕۆژەیەک بۆ بەغدا ئامادە بکەن، گرینگە لە هەرێمی کوردستان یەکگرتووبین لە داکۆکیکردن لە داخوازییەکانمان".

لەبارەی باسكردن لە پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێت، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: "دەبێ لایەنە سیاسییەکان بە درێژی باسی ئەو بابەتە بکەن و لەگەڵ پەرلەمانیش گفتوگۆی لەسەر بکرێت، چوونکە دواخستنی هەڵبژاردن پێویستی بە درێژکردنەوەی خولی پەرلەمانە، هێشتا ئەم خولە ساڵێکی ماوە و زووە باس بکرێت".