دووهەم گەورەکۆمپانیای نەوتیی ئەمریکا هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت
/
کردستان
/
زایەڵە
ئەمریکا
هەرێمی کوردستان
شلمبجیر
فیدراڵ
زایەڵە – کۆمپانیایەکى تری ئەمەریکى پابەندبوونى بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند و هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت.
كۆمپانیای "شلمبجیر"ی ئەمەریكی پابەندبوونى بە بڕیارەکەى داداى فیدراڵى عێراق راگەیاند لەبارەى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیاکە کە لە بوارى خزمەتگوزاریی نەوت کاردەکات بڕیاریداوە لەهەرێمى کوردستان بکشێتەوە و پابەند بێت بە بڕیارەکەى دادگاى فیدرالییەوە.
پێشتریش كۆمپانیای "بیكەر هیوس"ی ئەمریكی تایبەت بە خزمەتگوزارییەكانی نەوت پابەندبوونی تەواوەتی خۆی بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە 59 فیدراڵی/ 2012 و ڕێنماییەكانی وەزارەتی نەوت و لیژنەی ڕێنوێنی باڵا تایبەت بە نەوتی هەرێم نیشاندا.
پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانى دڵنیا کردەوە کە هەموو ڕێگەیەک بەکاردەهێنێت بۆ بەرگریکردن لێیان و دۆخێکى سەقامگیریان بۆ دابین دەکات، ئەوەش دواى ئەو راپۆرتانەى باس لە کشانەوەى چەند کۆمپانیایەک دەکەن بەهۆى هێرشە موشەکییەکان و بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵییەوە.
تێبينيێك بنێرە: