لە روداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەلار - دەربەندیخان پێنج کەس بوونە قوربانی

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان هاتوچۆ


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە پێنج کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆهەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری "نیسان ناڤارا "بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لە بەرامبەر گوندی (لەواوان) رێگاکە داخراوە بووە بەیەک ئاراستە خۆی کێشاوە بە بەربەستی کۆنکرێتی سەر ڕێگاکە.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێر و چوار سەرنشین برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور.


کامەران کەریم